"كێشەكانی دوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی گەیشتە مانۆری سەربازیی‌و هێزجوڵاندن"
كێشەكانی دوو باڵەكانی ناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوامە‌و لەسەر بەقایمقامكردنی ئەكرەم شەریف لەقەزای سەیدسادق مانۆری سەربازیی بەرامبەر بە یەكتر دەدەن.
لەمبارەیەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندوە: دووجار له‌سه‌رئاستی باڵا له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه‌وه داواكراوه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دوابخرێت و دوو هه‌فته‌شه كۆبوونه‌وه‌كان دواخراون، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی كێشه‌یان هه‌یه و باڵی ناوه‌ندی بڕیار ده‌یه‌وێت ئه‌كره‌م شه‌ریف ببێته قائیمقامی سه‌یدسادق، باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیش ده‌یه‌وێت هه‌ر دیاری ره‌فیق قائیمقام بێت.
وتیشی "له‌به‌ر موراعاتكردنی سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌كان دواخراوه تا كێشه‌یه‌كی وا دروست نه‌بێت كه دوایی به كه‌س چاره‌سه‌ر نه‌بێت و ئه‌و دوو باڵه نه‌ده‌ن به‌یه‌كدا و سلێمانی توشی فه‌وزای گه‌وره نه‌بێت".
سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه "سێشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت".
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌كره‌م شه‌ریف به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، نه‌مزانیوه هیچ ناكۆكییه‌ك هه‌بێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به فه‌رمی نوسراوی كردووه بۆ ئه‌نجومه‌ن تا من بكرێمه قائیمقامی سه‌یدسادق، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نوسراوه هیچ نوسراوێكی تری نه‌كردووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ی رادیۆی نه‌وا ته‌ئكیدی له‌و نوسراوه كرده‌وه كه ئه‌كره‌م شه‌ریف ئاماژه‌ی پێكردو وتی "نوسراوێك له‌لایه‌ن شێخ له‌تیف شێخ عومه‌ره‌وه له (مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی) كراوه بۆ ئه‌نجومه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌كره‌م شه‌ریف بكرێته قائیمقامی سه‌یدسادق، به‌ڵام یه‌كێتی له‌سه‌ر نوسراوه‌كه رازی نییه".
بۆ دڵنیابوون و به‌دواداچوونی زیاتر، نه‌وا په‌یوه‌ندی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌وه كرد و زانیاری نوێی خسته‌ڕو و وتی "له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی سه‌وز و عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی هێرۆخان-یان كردووه و پێیان راگه‌یاندووه به‌و بڕیاره رازی نین ئه‌كره‌م شه‌ریف ببێته قائیمقامی سه‌یدسادق".
وتیشی "قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه و له مه‌ڵبه‌ندیشه‌وه له ژێر فشاری باڵی ناوه‌ندی بڕیار نوسراوه‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كراوه".
پێشتر ئه‌كره‌م شه‌ریف به نه‌وای راگه‌یاندبوو "له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه داوام لێكراوه له‌به‌ر كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سیاسی و ئیداری و یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، قبوڵی بكه‌م كه ببمه قائیمقامی سه‌یدسادق".
وتیشی "له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه داواملێكراوه نه‌ك له باڵ یان ته‌كه‌تولێكی یه‌كێتییه‌وه، دوای دیراسه‌كردنیش قبوڵم كردووه".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه "تا ئه‌وكاته‌ی ده‌بێته قائیمقام به بڕیاری دادگا جێگری شه‌رعی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه".
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌وا دۆخه‌كه به "ئاڵۆز و مه‌ترسیدار" وه‌سفده‌كات و وتی "دۆخه‌كه ئاڵۆزه و دوو رۆژ پێش ئێستا جه‌ماعه‌تی دیاری ره‌فیق و عه‌تا سه‌راوی هێزیان جوڵاندووه و به چه‌كه‌وه وێنه‌یان گرتووه و چوونه‌ته دیوانی قائیمقامییه‌ت، دوێنێش ستافی ئه‌كره‌م شه‌ریف مانۆڕی سه‌ربازییان له‌سه‌یدسادق كردووه".
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌كره‌م شه‌ریف به نه‌وای وت "من وه‌ك خۆم قسه ده‌كه‌م، من نه مانۆڕی سه‌ربازیم كردووه و نه مانۆڕی سه‌ربازیش ده‌كه‌م".
سه‌رچاوه‌كه به‌ڵگه‌ی وته‌كانی به‌و وێنانه هێنایه‌وه كه عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئەنجومەنی ناوەندی یه‌كێتی به چه‌كه‌وه بڵاویكردۆته‌وه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك. له‌وباره‌یه‌شه‌وه عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به‌رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، بۆ لای هه‌ركێ بڕۆم، چه‌ك دانانێم، بۆلای به‌ڕێز مام جه‌لال نه‌بێت، پیاو بچێته ماڵی خۆی چه‌ك داده‌نێت؟.
وتیشی "35 ساڵه چه‌كم پێیه و پێشمه‌رگه‌م و پله‌ی سه‌ربازیم لیوایه، به‌پێی نیزامی سه‌ربازی نابێت چه‌ك دابنێم".
عه‌تاسه‌راوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ردانی ماڵی خۆی كردووه و وتی "سه‌رم داوه له‌سه‌راو و چوومه‌ته قائیمقامیه‌ت، قائیمقام و پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه هه‌مووی كه‌سوكارو خاڵۆزا و ئامۆزا و پورزای خۆمن، بێگانه‌ی تێدا نییه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره وه‌ك مانۆڕی سه‌ربازی باسكراوه، رایگه‌یاند "مانۆڕی سه‌ربازی دژ به‌كێ؟ هه‌موومان یه‌كێتی و هاوسه‌نگه‌ر و برای یه‌كین و وه‌زعی یه‌كێتی به‌وشێوه‌یه نییه مانۆڕی سه‌ربازی دژ به یه‌ك بكه‌ین".
PM:04:22:30/03/2017