كرێی خوێندن كەمكرایەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی ئەهلی، نوسراوێكی ئاراستە كردووە نرخی كرێی خوێندنی لە باخچە و قوتابخانەكان، پەیمانگا ئەهلیەكانی كەمكردەوە.

بەپێی نوسراوەكە 10% رێژەی خوێندنی دابەزاندووە و ئاماژەی بەوە كردووە، داشكاندنەكە تەنها كرێی خوێندن دەگرێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكان راسپێراون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

لەنوسراوەكەی پەروەردەدا ئەوەش هاتووە "هەر باخچە و قوتابخانە و پەیمانگایەك تەواوی قیستەكانی ئەمساڵی وەرگرتبێت، دەبێت بۆ ساڵی داهاتوو بەڕێژەی لەسەدا 10 داشكاندن ئەمساڵ لە ساڵی داهاتوو بكات".



PM:05:13:02/04/2017