پارتی ریفراندۆم پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان دەخات

 لە کۆبوونەوەیە یەکگرتووی ئیسلامی و وەفدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی، یەکگرتوو پێیراگەیاندوون" پەرلەمان کارابکەنەوە"، پارتیش دەیەوێت کاراکردنەوەی پەرلەمان بخاتە دوای ریفراندۆمەوە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا دوای کۆبوونەوەی یەکگرتوو لەگەڵ وەفدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی، هادی عەلی بەرپرسی ئەنجومەنی جێبەجێكردن وتی " یەكگرتوو پشتگیری تەواوی خۆی بۆ پرسی ڕیفراندۆم دوپات كردۆتەوە و هاوكات ڕااشكاوانە پێداگری كردۆتەوە لەسەر پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان و ئاسایی كردنەوەی دۆخە سیاسیەكە".

لە بەرامبەردا ڕۆژ نوری شاوەیس وتی " بەلای ئێمەوە ڕیفراندۆم پێش هەموو شتێكە، بە كاراكردنی پەرلەمانیشەوە چونكە دۆخەكە زۆر هەستیارە و دەبێت پەلە بكریت لە پرسەكەدا، بەڵام دەشكرێت لەو هەوڵەش بەردەوام بین بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخەكە".

دوپاتیشی كردەوە كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم پێش كاراكردنەوەی پەرلەمان لە ڕووی یاساییەوە هیچ گرفتێكی نیە.

وتیشی: یەكێتی و پارتی بەنیازن شاندێكی هاوبەش بنێرنە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن لەوبارەیەوە و دواتریش لەگەڵ حیزبە سیاسیەكانی كوردستان شاندێكی تری هاوبەش پێكدەهێنن.

 





PM:12:25:03/04/2017