"پێویستە گۆڕان پێشوازی لە وەفدی یەكێتی و پارتی نەكات"
پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: نابێت بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە وەفدی هاوبەشی پارتی و یەكێتی.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی نابێت بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بكات.
عەلی حەمەساڵح پێشنیاری ئەوەی كردوە كە بزوتنەوەی گۆڕان لە بری پێشوازیكردن پەیامێك بنێرێت بۆ پارتی و یەكێتی و تێیدا رونیبكاتەوە كە لهبری ئهوهی حزبێک یان دوان بڕیار له ڕیفراندۆم بدات، پێویسته له ڕێگای پهرلهمان و دامهزراوه فهرمییهکانهوه لێکۆڵینهوه بکرێت بۆ پێداویستییهکانی ڕیفراندۆم و بڕیارلێدان.
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان وتوشیەتی: كە بەپێی یاسا بەركارەكان پەرلەمان مەرجەعە بۆ بڕیارە چارەنوسسازەكان و وێڕای ئەوەش ئەنجامدانی ریفراندۆم پێویستی بە یاسایە.
عەلی حەمەساڵح دەڵێت: دەبێت گۆڕان لە پەیامەكەیدا بۆ پارتی و یەكێتی بنوسێت كە ریفراندۆم لە كام ناوچانە بكرێت و بە كام میكانیزم كە بەبڕوای عەلی حەمەساڵح ئەوەش دیسان ئەركی پەرلەمانە.
ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند: دەبێ پەیامەكەی گۆڕان ئەوەش لە خۆبگرێت كە لێکۆڵینهوه له قۆناغی پاش ڕیفراندۆم و کارکردن بۆ جێبهجێکردنی ئهنجامهکانی بكرێت، واته دهبێت نیهتێکی جدی ههبێت بۆ دروستکردنی دهوڵهت، نهک تهنیا ڕیفراندۆم بۆ زانینی بۆچونی کوردستانیان بێت، چونکه بۆچونی کوردستانیان ڕونه.
هەروەك پێشنیاریشی كردوە كە ئامادەكاری بۆ دروستكردنی دەوڵەتێكی دیموكراتی و دانانی بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ دروستكردنی پایەكانی دەوڵەت لە پەیامەكەی گۆڕاندا جێی بكرێتەوە.
PM:03:36:03/04/2017