" گۆڕان ئامادە نییە لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی ببینێت"

کاتێک کە ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان سازکرا، لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان هەردوولا سازکرا، پارتی ئامادە نەبوو لەگەڵیان کۆبێتەوە، ئێستا گۆڕان هاوشێوەی پارتی ئامادە نییە لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کۆبێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی راگەیاند" سبەی بەرپرسی ژوورەکانی گۆڕان و ئەو لیژنەیەی بە لیژنەی رایوێژکاران ناسراوە کۆدەبنەوەو دوا بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی دەدەن".

سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەرپرسانی گۆڕان دوای لێدوانەکانی ئەمرۆ د. رۆژ شاوەیس هیچ دوودڵنین لەوەی کە کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ پارتی و یەکێتی رەتبکەنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەڵوێستی سبەینێی گۆڕان بەو شێوەیە دەبێت کە ئامادەیە لەگەڵ هەردوو ٶحیزب بەجیا لەسەر کێشە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان کۆبێتەوە، یان لەسەر پرسە چارەنووسازەکانی پەیوەندیان بە ئایندەی هەرێمەوە هەیە، بەڵام ئامادە نییە لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی ئەو هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی کۆبێتەوە.

ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی وەفدی هاوبەشی پارتی و گۆڕان لەگەڵ یەکگرتوو، د. رۆژ نوری شاوەیس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پارتی ئەنجامدانی راپرسی پێش کاراکردنەوەی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت. 



PM:10:12:03/04/2017