وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە کە تایبەتە بە باجی مووچەخۆرانی کەرتی تایبەت.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە" وەرزی یەكەم لە یەكی كانوونی دووەم دەست پێدەكات، تا كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، كە گشت نموونەكانی ڕاپۆرت‌و پارەدان بەردەستن لە ھەموو بەشەكانی لێبڕینی ڕاستەخۆ لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی باجی كۆمپانیاكان‌و باجی دەرامەت‌و پێشكەشكردنیان لە ھەمان بەش دەكرێت، پێش كۆتاییهاتنی وادەی دیاریكراو لە ٢١ی نیسان".


ڕاگەیاندراوی باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆ

بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان‌و خانووبەرەی میری، ئاماژە بە پەیڕەوی ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٧، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەرچووەو تایبەتە بە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆ، بۆ كەرتی تایبەت، تێیدا ماوەی پێشكەش كردنی ڕاپۆرت دیاری دەكات.

وەرزی یەكەم لە یەكی كانوونی دووەم دەست پێدەكات، تا كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ، كە گشت نموونەكانی ڕاپۆرت‌و پارەدان بەردەستن لە ھەموو بەشەكانی لێبڕینی ڕاستەخۆ لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی باجی كۆمپانیاكان‌و باجی دەرامەت‌و پێشكەشكردنیان لە ھەمان بەش دەكرێت، پێش كۆتاییهاتنی وادەی دیاریكراو لە ٢١ی نیسان، لە دوای ئەم بەروارە، سزای پێویست دەسەپێنرێت بە پێی پەیڕەوی ناوبراو.

شایەنی باسە پەیڕەوی ئاماژە پێكراو، تەنها ئامانجی ڕێكخستن‌و چۆنییەتی ئەژماركردنی لێبڕینی ڕاستەوخۆیە، جۆرو ڕێژەكەی نەگۆڕاوەو بڕی باج و ڕێژەكەی پێی یاسای ژمارە ٢٠ی ساڵی ٢٠١١ھەموار كراوە.

بۆ زانیاری، گشت نموونەكان لەسەر پێگەی ئەلیكترۆنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەستن.



PM:12:27:05/04/2017