كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی گۆڕانی بەسەردا دێت

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ مانگی نیسان ئاشكرا دەكات.

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە"وەزارەتی كارەبا لە بەرنامەیدایە بە درێژایی مانگی نیسان 14 بۆ 15 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان بدرێت".

 وتیشی"پلەكانی گەرما بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو نزمترە، ئەمەش وایكردووە خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زیاتر بێت و نەتوانین ئەو بەرنامەی دانرابوو جێبەجێ بكەین".

ئاماژەی بۆئەوەشكرد" لەكاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا هەوڵ دەدەین پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد بكەین".



PM:03:07:05/04/2017