وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فوئاد مەعسوم كۆبووه‌وه
سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتووه له‌دوو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فوئاد مه‌عسوم، ئاماژەیکردووه به‌گۆڕانکارییە ئەمنیی و سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتنی یەکجارەکیی بەسەر تیرۆر و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابوریی و مەسەلە هەڵپەسێراوەکانی وڵات.
هه‌روه‌ها گرتنەبەری دیالۆگی بنیاتنەری لە نێوان لایەنە سیاسیەکان به‌پێویست زانی، بۆ لێکگەیشتنی گونجاو بەمەبەستی لابردنی کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسه‌ی سیاسیی و دیموکراسیی و ببێتە فاکتەری بەئاکام گەیشتنی شەراکەت و زامنکردنی مافە رەواکان بۆ هەمو پێکهاتەکانی گەلی عێراق.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، شانده‌كه به سه‌رۆك كۆماریان راگه‌یاندووه كه ئانجی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا، کردنەوەی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە و راشکاویی و دیالۆگی برایانە لە خۆدەگرێت بۆ خزمەتکردنی خواستی پێكهاته‌كانی گەلی عێراق.
PM:03:59:05/04/2017