ئاگاداریەكی بەپەلە بۆ حاجیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە ناویان بۆ سەفەری حەجی ٢٠١٧ دەرچووە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن بە مەبەستی تەواو كردنی مامەڵەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ ٦ی نیسانی ٢٠١٧ لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست سپی كەوتوە ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە ناویان بۆ سەفەری حەجی ساڵی ٢٠١٧ دەرچووە لە رۆژی دووشەممەوە ڕێكەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بكەن بەمەبەستی "تەواوكردنی مامەڵەكانیان و پێدانی بڕە پارەی تێچووی سەفەری حەج كە بۆ ئەمساڵ بڕی ٣٦٥٠ دۆلارە"

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە "پێویستە لەماوەی ١٥‌ رۆژدا هەموو ئەو هاوڵاتیانەی ناویان دەرچووە سەردانی ئەو شوێنانە بكەن، بەپێچەوانەوە مافی سەفەركردنیان نامێنێت".

هەروەها دەڵێت "بڕی پارەی وەرگیراو تەنها بە دۆلار دەبێت و پێویستە پاسپۆرت لەگەڵ خۆیان بهێنن.

لە ١٩ی مانگی ڕابردوودا وەزارەتی ئەوقاف ناوی دەرچوانی بۆ حەجی ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ بڵاوكردەوە.


PM:02:57:06/04/2017