هەفتەی داهاتوو ئەم ڕۆژانە بارانی بەخوڕ دەبارێت

ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو جارێکی دیکە بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و باران بە خوڕ دەبارێت.

ماڵپەڕی accuweather کە ماڵپەڕێکی تایبەتمەندی کەش و هەوایە پێشبینی خۆی بۆ کەش و هەوای هەفتەی ئایندە ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد کە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو باران دەبارێت لە هەرێمی کوردستان.

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشیکردووە کە ڕۆژی هەینی داهاتووش لە هەرێمی کوردستان بە هەمانشێوە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش جارێکی دادەبەزنەوە.

پێشتریش ئەو ماڵپەڕە ئاشکرایکردبوو کە هەردوو هەینی ئایندە لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.



PM:10:44:08/04/2017