"كچەكەی نەجمەدین كەریم" هاوسەرگیری دووەمی كردووە؟

نێرگز قادر، كە هەفتەی ڕابردوو لە هاوسەرەكەی جیابووەوە جارێكی تر دەنگۆی هاوسەرگیری كردنی بڵاودەبێتەوە.

لە بەشێك لە پەیجەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی لەگەڵ كوڕێك بڵاودەبێتەوە كە باس لەوە دەكرێت هاوسەری دووەمی بێت.

نێرگز لە پێگەی تایبەتی خۆی لە  تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت كە "ئەو كوڕەی لە وێنەكەدا لەگەڵیدایە برایەتی". 

نێرگز منداڵی نیەو دوای چوار ساڵ لە هاوسەرگیری بەهۆی دەستوەردان لە ژیانی تایبەتی لەلایەك كەسە نزیكەكانیەوە لە هاوسەرەكەی جیابووەوە.



PM:02:31:09/04/2017