بارزانی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

كەمێك بەر لە ئێستا كۆبوونەوەی شاندی باڵای یەكێتی و پارتی بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای سەرەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر دەستی پێكرد و بەپێی زانیاریەكانی "سپی" كۆبوونەوەكە بۆ قسەكردنە لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك.
هەروەها ئەوەش زانراوە لەكۆبونەوەكەدا دەرئەنجامی كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكەی پارتی و یەكێتی بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سەردانەكانیان بۆلای لایەنەكان دەخرێتەڕوو.
وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی ڕیفراندۆم پێشتر سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵ و حزبی شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی سیۆسیالیت و توركمان و مەسیحیەكانیان كرد، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان بە فەرمی ڕایگەیاند كە پێشوازی ئەو وەفدە هاوبەشە ناكەن.




AM:11:36:11/04/2017