ئاڵای كوردستان لە كەركوك داگیرا


بەپێی هەواڵێكی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ئاڵای كوردستان لە سەرجەم فەرمانگە حكومیەكانی پارێزگای كەركوك داگیراوە و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان دەڵێن "هەڵكردنی ئاڵاكە لەو ڕۆژەدا تەنها بۆ پشتگیریی بووە و دواتر داگیراوە".

تا ئێستا نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك هیچ بڕیار و ڕاگەیەنراوێكی فەرمی نیە لەوبارەیەوە و ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە بڕیاری لێدراو دواتر نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لە سەرجەم فەرمانگە حكومی و حیزبیەكان ڕاگەیاند.

پاش بڕیاری هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەدامودەزگا حكومی و حیزبیەكانی كەركوك هەریەكە لە ئێران و توركیا و پەرلەمانی عێراق دژایەتی خۆیام بۆ ئەو بڕیارە دەربڕی.



PM:12:11:11/04/2017