دەرماڵەی هاندانی كارمەندانی تەندروستی خەرجدەكرێت


لە نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە "دەبێت ئەو دەرماڵەیە لەو بڕە پارەیە بدرێت كە لە وەزارەتی تەندروستی بۆ هاندان تەرخان كراوە".

بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران پاش ئەو نوسراوە هات كە وەزارەتی تەندروستی لە ڕۆژی 25ی ئازار دوایەكی ئاڕاستەی نوسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتی كردبوو تیایدا دوایكردوە ڕەزامەندی  دەرببڕدرێت لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی هاندان، ئێشكگری و خواردن و هۆكاری ئەو داوایەشی بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی گێڕابووەوە، كە بەهۆی دەست لەكار كێشانەوە، دەركردن، خانەنشینبوون و مۆڵەتی بێ مووچە لەسەر كار نەماون و كارمەند و پزیشكی تر بە شێوەی خۆبەخش لەوێنیان كاردەكەن.






PM:02:56:11/04/2017