هونه‌رمه‌ندى ناساراوى شارى سلێمانى له ئێستادا به هاوكارى هونه‌رمه‌ند كورده عومه‌ر كار بۆ به‌رهه‌مێكى نوێ ده‌كات
و بۆ یه‌كه‌مجار سپی هه‌واڵى جیابوونه‌وه‌ى له هاوسه‌ركه‌ى بڵاوده‌كاته‌وه.
هونه‌رمه‌ند
كه‌مال محه‌مه‌د كه له ئێستادا له
وڵاتى سوید ده‌ژى به
پێی چه‌ند زانیارییه‌كى تایبه‌تى ماڵپەڕی
سپی كه‌مال محه‌مه‌د له هاوسه‌ره‌كه‌ى
جیابۆته‌وه له ئیستادا به ته‌نیا ده‌ژى.
ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته‌ى سپی ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌مال محه‌مه‌د
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیابۆته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندى به‌هێزى
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانى هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام
له دیمانه‌كانى وتویه‌تى به ته‌نیا ده‌ژیم.
له‌په‌یوه‌ندییه‌كى تایبه‌تى سپی له‌گه‌ڵ رێبه‌ر كامه‌ران به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانى
هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د
ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى جیابوونه‌وه‌ى كه‌مال
محه‌مه‌د له هاوسه‌ره‌كه‌ى ئاماده نه‌بوو قسه بكان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌مال محه‌مه‌د له ئێستادا سه‌رقاڵى ئاماده كارییه بۆ كلیپ كردنى به‌رهه‌مێكى نوێ، وێڕاى ئاشكرا نه‌كردنى ناوى به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى وت به‌رهه‌مه‌كه هۆنراوه‌ى ئیسماعیل ساڵح و ئاوازى هێرش فەوزییه.
ده‌رباره‌ى
ده‌نگۆى هاتنه‌وه‌ى بۆ كوردستتان رێبه‌ر كامه‌ران سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه هونه‌رمه‌ند
كه‌ماڵ محه‌مه‌د به‌مزووانه بگه‌رێته‌وه
كوردستان.
هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د له دایكبووى ساڵى
1960 شارى سلێمانییه، خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌لبووم
گۆرانى و كلیپه دواین كارى هونه‌رى به‌شدارى بوو له ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت به ڕۆژى ڤالانتاین له شارى سلێمانى.