ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە پۆلیسەوە...تەرمێکی نەناسراو دۆزرایەوە



تەرمێکی نەناسراو لە ڕووباری زێی گەورە دۆزرایەوەو پۆلیسی سۆرانیش ئاماژە بە شێواوی تەرمەکە دەکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی قەزای سۆران کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتوە ئەمڕۆ هەینی 14ی نیسان تەرمێک نەناسراو لە ڕووباری زێی گەورە دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندوە "کە تەرمەکە شێواوە و ناناسرێتەوە و پێدەچێت ماوەیەک بێت لەناو ڕووبارەکەدا مابێتەوە".

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاوڵاتیان پۆلیسیان لە بوونی ئەو تەرمە ئاگادارکردۆتەوە و داواشدەکات هەر هاوڵاتیەک زانیاری هەیە هاوکاربێت بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو تەرمە.

پۆلیس ئەوەشی ئاشکراکردوە کە تەرمەکە تاتۆیەک لەسەر قۆڵی هەیە کە لەشێوەی (زائید)دایە.


PM:04:42:14/04/2017