بە ڤیدیۆ.. ئارام شەیدا پەیام بۆ کچێکی "زۆر جوانی" ئیکوادۆری دەنێرێت

کچێکی ئیکوادۆری لە پەیامێکیدا بە ئارام شەیدا دەڵێت زۆر حەزی لە میوزیکەکەیەتی و ئارام شەیدا، هونەرمەندی میللی بە پەیامێک وەڵامی دەداتەوە.

لە ڤیدیۆییەکدا کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی تەنیوە، تێیدا کچێکی شۆخ و شەنگی ئیکوادۆری دەڵێت من ناوم ئاندییە و سەرسامم بە میوزیکی گۆرانییەکانت.

ئارام شەیدا لە وەڵامدا دەڵێت لە کوردستانەوە تا ئیکوادۆر سڵاوت لێ بێت و تەمەن درێژ بیت.

ئەو دووجار هاوسەرگیری کردووە و هەر دوو جارەکەش جیابووەتەوە، سێ منداڵی هەیە و لە هاوسەرگیری سێیەم دەترسێت، حەزی لە کچی باڵا بەرز نییە و کچی خنجیلە و پچکۆلەی خۆشدەوێت، ئەو دەڵێت کوڕە فەقیر بووە، بەڵام ئێستا خاوەنی خانوو و عەرزەی خۆیەتی و بە وتەی خۆی گەعدەی هەبووە گەیشتووەتە ١٥ هەزار دۆلار (١٥٠وەرەقە) ئەو کەسە ئارام شەیدایە کە گوێت لە دەنگی ئەمبوڵانس دەبێت ئەوت بیردەکەوێتەوە چونکە وەک خۆی باسی دەکات لە گۆرانییەکەیدا لاسایی "ئیسعاف دەکاتەوە".

ئەو بەرلەوەی ببێت بە گۆرانیبێژ ویستوویەتی ببێت بە پارێزەر بەڵام حەزی بۆ گۆرانی وتن زیاتر بووە و دەڵێت "بەڵام گۆرانی وتن پارێزەری بازاند" و ناخۆشترین ساتیش بەلایەوە مردنی دایکی بووە.

ئارام شەیدا باس لەوە دەکات کە لە ژیانیدا کەسێکی خۆش ویستووە کە پێی نەگەیشتووە و باس لەوەشدەکات کە ئێستا هاوسەری نییە و دووجار هاوسەرگیری کردووە و دەڵێت "ئێستا سینگڵم".

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە لە پڕۆسەی هاوسەرگیری ترساوە و دەڵێت "ژیانی ئێمە سەختە بۆ هاووسەرگیری کردن، ڕەنگە بڵێن لە فەیسبووک هەر خەریکی چات و کچە، نا ئێمە گۆرانیبێژی مەجلیسین و ژنانیش وەک لە کوردەواریدا دەڵێن دەیانەوێت لە ئێوارەوە بچیتە ماڵەوە و لەسەر سفرە بین و ئێمە درەنگ دەڕۆینە ماڵەوە و کەمتەرخەمین بەرامبەر ئافرەت".

ئارام شەیدا باس لەوەشدەکات کە گەعدەکانی نرخیان جیاوازە و دەڵێت "بۆشوێنی قەرەباڵغ بانگکراوم بە ١٥٠ وەرەقە گۆرانیم وتووە ئیتر گەعدە هەیە بە ٢٥ وتوومە و بۆ خوێندکار ١٥ وەرەقە هەندێکجار بە ١٠ وەرەقە، ئامادەشم بە خۆڕایی گۆرانی بۆ خوێندکار بڵێم، هەرچەندە من ئێستا پێویستم بە ئیشی گەعدە نەماوە، بەڵام ئەزانم خەڵک منیان خۆش دەوێت بۆیە لە خزمەتیاندا دەبم".

ئارام شەیدا باس لەوە دەکات کە لە ڕابردوودا دووجار (R) ی وەرگرتووە، بەڵام زۆر بەلایەوە ناخۆش بووە و دەڵێت "بەهۆی ئەوەی لە ٢٢ ساڵیدا هاوسەرگیریم کرد زۆر فریای ئاڕ نەکەوتم وەریگرم".

ئارام شەیدا مەرجەکانی بۆ هاوسەرگیری سێیەمی دەخاتە ڕوو، دەڵێت "حەزدەکەم کچێکی خنجیلانەی بچکۆلانە بێت و کەسێکی کراوە و تێگەیشتوو بێت و کەسێکی بە تەحەمول بێت".

ئەو سەبارەت بە گۆرانی لیو لیو دەڵێت "ئەو گۆرانییە باسی ئافرەتێکی سەرو گەنجی دەکات یەعنی قەیرە کە وەک ئیسعاف بەخێرایی دەڕوات بۆیە دەلێم لیو لیو، ئەگەر بمزانیایە یەکێک ئەو پرسیارەم لێدەکات کە ئەو گۆرانییەم بۆ وتووە هەرگیز نەمدەوت".
ئەو باس لەوە دەکات "زۆر حەزم لە پەلەوەر حەزم لە توتی و کەڵەشێر و کۆترە و لە ماڵیشەوە پەلەوەرم هەیە".




PM:06:05:16/04/2017