وەزارەتی کارەبا: لەمەودوا کارەبا دەبێتە ٢٤ کاتژمێر

بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند "بەھەماھەنگی لەگەڵ مۆلیدە ئەھلییەکان لەکۆتایی ئەم مانگەدا دەتوانرێت 24 کاتژمێر کارەبای بەردەوام دابین بکرێ".

ئومێد محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵی کارەبای ھەرێم، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە "بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو بەکارنەھێنانی ئامێرەکانی سپلیت و بۆیلەر، خواست لەسەر کارەبا کەمی کردووە، بەوەش ڕێژەی پێدانی کارەبا بەھاوڵاتیان زیاتر دەبێت".
هەروەها وتوشییەتی" ھەموو ھەوڵێکی خۆمان خستۆتەگەڕ بۆئەوەی زۆرترین بڕی کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەین".
ئومێد محەمەد ڕوونیشیکردووەتەوە، بەھەماھەنگی لەگەڵ مۆلیدە ئەھلییەکان، لەکۆتایی ئەم مانگە دەتوانین 24 کاتژمێری بەردەوام لەشەوو ڕۆژێکدا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەین.
بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم داواش دەکات کە هاوڵاتیان دەست بەکارەباوە بگرن و دەڵێت "ھەر کاتێک زیاد لەپێویست کارەبا بەکارنەھێندرێت، دەتوانرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاتر بکرێت".



AM:09:37:17/04/2017