بارزانی: رێگەنادەین هیچ لایەنێک خۆی بەسەر ئێزدییەکان بسەپێنێت

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی لە بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزباییان لێدەکات و، رایدەگەیەنێت "رێگەنادەین هیچ لایەنێک خۆی بەسەر ئێزدییەکاندا بسەپێنێت".

دەقی پەیامەکەی بارزانی:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزیدی، جه‌ژنی چارشه‌مبا سۆر، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزیدی له‌ كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.

کوردانی ئێزیدی بەشێكی ئازیز و دانەبڕاوی گەلی كوردستانن. خۆشی و نەهامەتییەكانی ئەوان خۆشی و نەهامەتیی گەلی كوردستانە. بە درێژایی مێژوو خوشك و برا ئێزیدییەكانمان بەهۆی ناسنامەی ئایینی و نەتەوەییان تووشی كارەسات هاتوونە، بەڵام پابەندبوونیان بە ناسنامەی کوردایەتی و ئاینییان هەموو پیلان و ستەمێكی لەدژی ئەوان پووچەڵ كردووەتەوە.

سوپاس بۆ خودا بە گیانفیدایی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعش تێكشكێندران و داعش باجی تاوانەكانیدا و سەری كەوتە ژێر پێی ئێزیدییەكان و چیتر نابێ ڕێگە بدرێت هیچ كارەسات و نەهامەتییەكی تر دەرهەق خوشك و برا ئێزیدییەكانمان دووبارە ببێتەوە.

لە جەژنی سەری ساڵی ئێزدیدا ئەوە دووپات دەكەینەوە كە گەلی كوردستان پاڵپشتی ئێزیدییەكانە و ڕێگەیش نادرێت هیچ لایەنێك خۆی بەسەریاندا بسەپێنێت و بڕیاردان لە چارەنووس و داهاتوویان تەنیا لە دەستی خودی ئێزیدییەكاندا دەبێت.


مسعود بارزانی
18ـی 4ـی 2017




PM:04:09:18/04/2017