سپی سیناریۆی پارتی بۆ دۆخی هەرێم ئاشکرادەکات

پارتی دیموکراتی کوردستان پلانێکی داڕشتووە کە تا دوو ساڵی ئایندە ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی و ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بێ سەرۆکەکەی ئێستای درێژ بکاتەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، پارتی لە بەرنامەیەدا نییە پێش تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان، ئەو دەستە هەڵبژێردراوەی خەڵک کارا بکاتەوە و پلانی داڕشتووە لە ڕۆژانی کۆتایی ئەم خولەدا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی پەرلەمان سازبکات و بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە بە کاتی بکات بە سەرۆکی پەرلەمان.

سپی زانیویەتی لەو کۆبوونەوەیەدا پارتی بۆ ماوەی دووساڵی تر ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی درێژدەکاتەوە، هەروەها تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانیش بۆ دووساڵ درێژ دەکاتەوە، دواتر پارتی جارێکی تر پێشنیازی وەرگرتنی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەخاتەوە بەردەم یەکێتی تا ئەو پۆستە وەربگرن.

بۆ ئەم کۆبوونەوەیە کە لە مانگی ١١دا سازدەکرێت پارتی خۆی ٣٨ ئەندام پەرلەمان و کۆتاکان کە ژمارەیان ١١یە و هاوکات ئەو باڵەی کە لەناو یەکێتیدا کە هاوسۆزن لەگەڵ پارتیدا و بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکگرتووی دەڤەری بادینان کۆبوونەوەکە سازبکات.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ئایندە مەسعود بارزانی لەگەڵ یەکێتی و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە بۆ دیارکردنی وادەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و بڕیار دەدەن کە لە مانگی ١١دا ئەنجامبدرێت.



PM:08:25:18/04/2017