هونەرمەندی لاوی شاری ڕانییە، هونەر بابان، دوای بەجێهێشتنی کوردستان
و واز هێنانی لە هونەر و ئەنجامدانی پڕۆسەی هاوسەرگیری، بۆ یەکەمجار وێنەی خۆی و
هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە.
دوای ئەوەی بۆ یەکەمجار سپی میدیا، هەواڵی هاوسەرگیری، هونەرمەند
هونەر بابانی بڵاوکردەوە، ئەو هونەرمەندە بۆ یەکەمجار وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی
بڵاوکردەوە.
هونه‌ر بابان پێشتر بە سپی ڕاگەیاندبوو ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه گه‌یشتومه‌ته
وڵاتى ئه‌ڵمانیا هاتنه‌كه‌م به یه‌كجارییه و كوردستان‌م به جێهیچشتووه.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كان هونه‌ر
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌وه ئاشكرا كرد من له چه‌ند رۆژى رابردوو له وڵاتى ئه‌ڵمانیا
له‌گه‌ڵ كچێكى شاره‌كه‌ى خۆم (رانییه) هاوسه‌رگیرم كردووه، به‌ڵام نامه‌وێت جارێ
هێچ شتێكى تر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بدركێنم.
ده‌رباره‌ى كارى هونه‌رى، هونه‌ر
ده‌ڵێت من له ئێستادا له كارى هونه‌رى دوور كه‌وتومه‌ته‌وه به‌هوێ ئه‌وه‌ى له
وڵاتى خۆمان كه‌س قه‌در و رێزى هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندیان لا نییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه
ئه‌گه‌ر رۆژێك له ئه‌ڵمانیا ژێنگه‌یه‌ك بڕه‌خسێت جارێكى تر ده‌ست ده‌كه‌مه‌وه به
كارى هونه‌رى، له ئێستادا كارى هونه‌رى نوێم ئاماده‌یه به‌لامَ بۆ كاتێكى نادیار
بڵاوى ناكه‌مه‌وه.
له كۆتایى وته‌كانى هونه‌ر
بابان ده‌ڵێت سوپاس هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که له سه‌ره‌تا هه‌تا کۆتای
پشگیریان کردم سوپاسی هه‌موو میدیاکان ده‌که‌م هیوادارم ئه‌گه‌ر رۆژێک هه‌ر که‌سێک
دڵى لێم زویر بووبێت له‌سه‌ر کاری هونه‌ری به گه‌وره‌ی خۆى لێم ببورێت توانای هونه‌رى
و حه‌زی هونه‌ریم هه‌میشه ده‌مێنێت به‌ڵام له ئێستادا بێده‌گی به باش ده‌زانم
چونکه ژیانی هاوسه‌رگیری پێویستی به‌خۆ ئاماده کردنێکی باشه.
هونه‌ر بابان له‌دایكبووى ساڵى
١٩٨٩ قه‌زاى رانیه‌یه، خاوه‌نى چه‌ند گۆرانى و كلیپه دواین كارى هونه‌رى
بڵاوكردنه‌وه‌ى كلیپێك بوو بۆ شارى سلێمانى.