به‌رپرسی
چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی نرخی برنج
به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و گرانبوونه‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌ی
هاورده‌كه‌یه‌وه هه‌یه.
سۆران عه‌بدولغه‌فور،
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودیری بازرگانی سلێمانی بۆ بە ماڵپەڕی وێستگەی وتووە "له
هه‌فته‌ی رابردووه‌وه نرخی برنج به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری به‌خۆوه بینیوه و وتی:
"هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به سه‌رچاوه‌كه‌ی هاورده‌كه‌یه‌وه
هه‌یه كه له وڵاتی هیندستانه‌وه دێت، له‌وێ هه‌موو ته‌نێك نزیكه‌ی 500 دۆلار
گرانتر بووه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی ئێمه دروستكردووه و هه‌موو
فه‌رده‌یه‌ك دوو هه‌زار و 500 هه‌زار زیادی كردووه".
ئاشکراشی
کرد کە نرخی ئار هەر وەک خۆیەتی و ڕایگەیاند "نرخی فه‌رده‌یه‌ك ئاردی بایه‌عی
16 هه‌زار دیناره و بوشله‌ری توركیش 25 هه‌زار و 500 دیناره و به‌رده‌وامیش
چاودێری نرخه‌كان ده‌كه‌ن."