بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەدا لادرا

بە فەرمانی مەسعود بارزانی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە ئاڵوگۆڕی لەپۆستێکی باڵادا ئەنجام دەدرێت‌و بەرپرسی میحوەری شەنگال پۆستێكی دیكەی پێدەدرێت.

بەپێی چەند زانیاریەک کە میدیایەكی نزیك لە یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، پارتی بڕیاریداوە گۆڕانکاریی لەپۆستی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمدا بکات و ئەندامێکی سەرکردایەتی خۆیشی لەو پۆستەدا دابنێت.

لەزانیاریەکاندا ھاتووە، پێشتر ئەنوەر حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بوو، بەڵام لەسەر ڕەزامەندی و بەبڕیاری مەسعود بارزانی، سەربەست لەزگین بەرپرسی میحوەری شنگال و ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە لەشوێنەکەی دەستبەکاربووە.

جێگەی باسە دوێنێش بە فەرمانی مەسعود بارزانی، بڕیاردراوە فەریق شیروان عەبدولڕەحمان لەفەرماندەیی یەکەی ٨٠ی پێشمەرگە لابدرێت و نەجات عەلی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و فەرماندەی میحوەری مەخمور لەشوێنەکەی دابنرێت.



PM:04:24:19/04/2017