نەجمەدین کەریم بەتوندی رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت

پارێزگاری كەركوك رەخنەی توند لە حکومەتی عێراق دەگرێت‌و دەڵێت: "كەركوك پێویستییەکانی زۆرە و هیچ هاوکاریی و یارمەتی نەدراوە و لە بەغدای قبوڵ ناکەین".

پارێزگاری کەرکوک لە رێوڕەسمی یادی رۆژنامەگەری کوردی لە کەرکوک، وتی: پارێزگاری کەرکوو باسی کێشەکانی خەڵکی كەركوكی کرد و گوتی: "خەڵکی كەركوك تووشی ئەزیەتییەکی زۆر بووە ، کارەبا ، ئاو ، مەکتەب ، رێگاوبان ، دەرمان و نەخۆشخانەی هەموو دابەشکردووە لەگەڵ ئەو ئاوارانە. من سوپاسیان دەکەم بەڵام سەبری خەڵکی كەركوكیش تاهەتایی نییە".

نەجمەدین کەریم داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد "بەزووترین کات هەنگاو بنێن بۆ گەڕانەوەی ئەم ئاوارانە بۆ شوێنەکانی خۆیان، پرسی تائیفەگەری دەبێ وەلا بنرێت و ئەو خەڵکەکە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان".

سەبارەت بە حەویجە و مەترسییەکانی ، پارێزگاری كەركوك وتی: "ئەمڕۆ ئێمە نیوەی پارێزگاکەمان بەدەست داعشەوەیە ئەویش حەویجە و شارۆچکەکانیەتی، خەڵکی ئەو شوێنانە تووشی نەهامەتییەکی زۆر بوون ، ماڵ و موڵکیان بەجێهێشتووە ، نزیکەی 30 هەزار خێزانیان ئێستا لە كەركوكن و واجبی سەرشانی ئێمەیە هەموو هاوکارییەکیان بکەین ، بەڵام لەهەمانکاتیشدا دواکەوتنی رزگارکردنی حەویجە نە لەبەرژەوەندی كەركوكە و نە لەبەرژەوندی عێراقە. تەنانەت ئەو پارێزگایانەی کە لەدەورووپشتی كەركوكیشن".

نەجمەدین کەریم رەخنەی توندی لە هاوکارییەکانی حکومەتی عێراق گرت و گوتی: "لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەکان لە كەركوك، حکومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی زۆر کەم کە شەرمە باسیش بکرێت هاوکاریی كەركوكیان کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری ئەم ئاوارانە دەزانن جاری وا هەیە قسەی نادروست دەکەن لەسەر كەركوك و لەسەر پێشمەرگە ، هەرچەندە خەڵکی كەركوك ماڵ و حاڵی خۆیان خستووەتە بەردەم ئەم ئاوارانە".



PM:01:03:22/04/2017