ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

لە شاری خورماتوو خانەقین سبەینێ یەکشەممە کرا بە پشووی فەرمی.


محەمەد فایەق، وتەبێژی قایمقامیەتی خورماتوو بە ماڵپەڕی باسی ڕاگەیاندووە "لەلایەن پارێزگای سەڵاحەدینەوە، سبەی یەکشەممە 23ی نیسانی2017 کراوە بە پشووی فەرمی و بەھۆی ئەوەی خورماتووش سەر بەو پارێزگایەیە، پشووەکە خورماتووش دەگرێتەوە".

ڕوونیشیکردەوە "سبەی ساڵیادی وەفاتی ئیمام موسای کازمە و بەو ھۆیەوە بڕیاری پشوو دراوە و ئێمەش پابەندی دەبین".

هەروەها یوسف ئیبراھیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی شارى خانەقین وتوویەتی "سبەی یەکشەممە 23/4/2017 بەبۆنەی یادی شەھیدکردنی ئیمام موسای کازم لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری قەزای خانەقین پشووی فەرمییە".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە سپی میدیای ڕاگەیاندبوو کە حکومەتی هەرێم ڕۆژی یەکشەممە ناکات بە پشوو، بەڵکو ئەم مانگە پشووی تێدا نییە و پشووی ئایندە دەکەوێتە ١ی ئایارەوە.



PM:01:45:22/04/2017