یەكێتی لە پیرمام ڕای گۆڕی

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی كۆتایهات و وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتیش ئاشكرای دەكات یەكێتی پێی ڕاگەیاندون ڕاپرسی و كاراكردنەوەی پەرلەمان دوو شتی جیاوازن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرپەرشتی بارزانی كۆبوونەوە و كەمێك لەمەوبەر كۆبوونەوەكە كۆتایی هات و بەپێی زانیاریەكانی "سپی" وەفدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا كاراكردنەوەی پەرلەمان و پرۆسەی ڕاپرسی بە دوو پرۆسەی جیاواز لەیەك ناوبردووە.
هاوكات مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕووداوی وتوە "یەكێتی پێیان وتین بابەتی ریفراندۆم و پەرلەمان دوو شتی جیاوازن و پەیوەندییان بەیەكەوە نییە."
ئەم هەڵوێستەی یەكێتی لەكاتێكدایە پێش نیوەڕۆی دوێنێ 22ی نیسان سەركردایەتی‌ هاوبەشی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ڕایانگەیاند "ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت مافی ڕەوای خەڵكی كوردستانە، بەڵام ئەوە بابەتێكی نیشتمانییە و لە پەرلەمانی كوردستان یەكلایی دەكرێتەوە".




PM:02:35:23/04/2017