كۆمپانیای ساوپ كوردستان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

كاوە فائق عەلی خاوەنی گروپی كۆمپانی ساوپ كوردستان روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە.

دەقی روونكردنەوەكە:

گروپی كۆمپانیای ساوپ كوردستان لە پلەبەندی پێشەوەی كۆمپانیاكاندێت لە بواری بازرگانی  ( نەوت و غاز  ) و (بریكارنامەی بازرگانی ) و  ( هۆتیلی پێنج ئەستێرە ) و ( وەبەرهێنانی خانوبەرە)  و چەندین بواری بازرگانی تر ...... وە  هەموو شاری سلێمانی شایەتحاڵی ئەو ڕاستیەن كە بنەماڵەكەمان زیاتر لە (40)ساڵەپیشە و كاریان بازرگانی بوە بە گوێڕایەڵی  و پابەندیەكی تەواو بۆ یاساو ڕیساو و ڕێنمای و بەرنامەو پلانەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
وەلە هەموو ماوەی ڕابردودا توانیومانە بە هاوسەنگیەكی تەواوەوە پەیوەندیەكانمان لە ڕووی ڕامیاری و كۆمەڵاتیەوە بپارێزین و جیاوازی لەنێوان هیچ پارتێكی سیاسی نەكەین و سەرجەم بنەماڵە تێكۆشەرەكانی كوردستانیش بەو پەڕی ڕێزو حورمەتەوە تەماشابكەین .
بەڵام بە داخەوە  لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن كۆمپانیای چاڤی لاندی گەشتیاریەوە لە ڕێگەی كەناڵی ئاسمانی و ڕاگەیاندنە ناو خۆی و ئەلیكترۆنیەكانەوە  چەند هێرشێكی بێبنەما و دور لە هەموو ڕاستیەك كرایە سەر كەسێتی خۆم و ئەو خانمە بەڕێزە كە گوایە شریكین لە پڕۆژەی  یەكەكانی نیشتەجێبوونی شاری دایك و زەوی پڕۆژەی گەشتیاری شاری چاڤیلاندمان داگیركردوە .
بۆیە بە چەند ڕاو سەرنجێك بۆ ڕای گشتی  وەڵامی ئەو چەواشەكاریە دەدەینەوە كە كۆمپانیای چاڤی لاند لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا باسی لێوەدەكات  :.
1-    پرۆِژەی شاری دایك لە (100%) بە ناوی كۆمپانیای ساوپ كوردستان بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرەوەیە كە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ كەسێتی خۆم .
2-    پرۆِژەی شاری دایك لە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی سلێمانی تۆماركراوە بە ناوی كۆمپانیای ساوپ كوردستان بۆ وەبەرهێنانی خانوبەرە – سنوردار  .
3-    نە ئەو خانەمە بەڕێزە و نە هیچ كەسێكی تر نە لەڕووی یاسای و نە لەڕووی واقعیەوە شریكی ئێمە نیە لە پڕۆژەی شاری دایك .
4-    هەموو ئەو ووتانەی كە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەی چاڤی لاندی گەشتیاریەوە گوێتان لێ‌ بوو دورە لە ڕاستیەوە و تەنها بۆ شكاندنی شكۆی من و ئەو خانەمە بەڕێزە و شكاندنی بازاڕی كڕین و فڕۆشتنی  پڕۆژەی شاری دایكە كە لە ماوەی تەنها (4) چوارمانگدا ئەو هەموو پێشكەوتنە بەرچاوەی پێوەدەبینرێت لە جێبەجێكردنی پرۆِژەكانماندا .
5-    ئێمە ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانمان لەو هیرشە بێبنەمایەی كرایە سەرمان لە ڕێگەی پارێزەرەكانمانەوە سكاڵای یاسایمان لەڕێگەی دادگاوە لەسەر كۆمپانیای چاڤیلاند و كۆمپانیای (NRT) و هەموو ئەو كەسانەی لە پشت ئەم چەواشەكاریەوەن تۆماركرد ، وە هەروەها یاسا بە سەروەردەزانین بۆ وەرگرتنەوەی سەرجەم مافەكانمان .

كاوە فائق علی
خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی ساوپ كوردستان



PM:04:38:23/04/2017