دوای یاری نێوان بەرشلۆنەو ریاڵ مەدرید لە شاری هەولێر و بەتایبەتی لەگەڕەکی ئیسکان بارگرژی لە نێوان لایەنگرانی هەردوولادا دروست، هاوکات سێ کەسی بەهۆی تەقەی خۆشیەوە بریندار بوون.
لە دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەو بردنەوەی بەرشلۆنە لە ریاڵ مەدرید بە ٣-٢، لایەنەگرانی هەردوولا لە گەڕەکی ئیسکان کەوتنە بەردوو دار لەیەکگرتن و بەم شێوقەیە پشێووەی دروستبوو.
دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا، هاونیشتمانیان دەستیان بە تەقەکردن کرد و بەهۆیەوە لە شاری هەولێر سێ کەس برینداربوون، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت "تەقەکردن یاسا شکاندن و گێرەشێوێنییە".
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر، بەمیدیاکانی راگەیاند"تەقەکردن یاسا شکاندن و گێرەشێوێنییە و بەتووندی سزای تەقەکەران دەدەین".
لە شارەکانی کوردستان و بەتایبەتی لەم بۆنە وەرزشیانەدا،تەقەدەکەن و پێکداهەڵبژارن لە نێوان هەوادارانی هەردوولادا دروست دەێت، ئەمساڵیش بەشێوەی سلالآنی رابردوو پێکدادان روو٧ەفات.