داوادەکرێت ئەم رۆژە بکرێتە پشوو

کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوا دەکەن رۆژی ١٦ ی ئازار لەسەر تاسەری عێراق بکرێتە پشووی فەرمی.

لە سەروبەندی دیاریكردنی رۆژەكانی پشو لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە داوادەكات (16)ی ئازار بەفەرمی بكرێتە پشو.

ئاراس عابد، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەكە لەوبارەیەوە بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ كۆ دەنگی فراكسیۆنە كوردییەكانی لەسەر ئەم پرسە هەیە ‌و ئەگەر لە ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەر بدرێت ئەوا لە بەسرەوە تا زاخۆ، ساڵڕۆژی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەكرێت بە پشو.



PM:07:57:24/04/2017