یەپەگە بەیاننامەیەک لەسەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بڵاودەکاتەوە

فەرماندەی یەکینەکان پاراستنی گەل ناسراو بە YPG ئاشکرای دەکات فرۆکەکانی تورکیا چەندان شوێنیان لە رۆژئاواو چیای شەنگال و چیای  قەرچووخ بۆردومان کردووە.

یەپەگە لە بەیانیکدا کە بەرەبەیانی ئەمرۆ بڵاویکردەوە و کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، تیایدا هاتووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ی نیسان کاتژمێر ٢ ی بەیانی فڕۆکەکانی تورکیا هێرشێکی فراوانیان کردۆتە سەر بارەگای فەرماندەکانی یەپەگە لە نزیک شاری دێرک ( رۆژئاوای کوردستان)".

لە راگەیەندراوەکەی یەپەگەدا هاتووە" ئەو بۆردومانە بەرفراوانە بنکەکانی بنکەی رادیۆ و دەزگای راگەیاندنی یەپەگەو ناوەندی پەیوەندیەکانی یەپەگەشی لە چیای قەرەچووخ کردۆتە ئامانج و چەندان شوێنی تر".

هەروەها یەپەگە دەڵێت" لە چیای شەنگالیش فرۆکە جەنگییەکان بۆردومانی گەلی کەرسێ یان کردووە".

یەپەگە ئاماژە بۆ ژمارەیە شەهیدی ریزەکانیان دەکات و داواش لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و هەموو لایەنەکان دەکات کە دژی " تیرۆری تورکیا بوەستنەوە"و پشتگیری هێزەکانی گەلەکەیان بکەن.




AM:08:28:25/04/2017