ئاگاداریەكی بەپەلە بۆ حاجیان

بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە ناویان بۆ فەریزەی حەج هاتۆتەوە ئەگەر لەماوەی پێنج ڕۆژدا پارە نەدەن مافی ئەنجامدانی حەجیان نامێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسان شێخ قاسم ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم رلە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "تا پێنچ رۆژی تر پارەی تێچووی حەجی ئەمساڵ لەو هاوڵاتیانە وەردەگیرێت كە ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن و ئەگەر تا پێنچ رۆژی تر پارەكە نەدەن، ئەوا مافی ئەنجامدانی حەجیان نامێنێت و كەسێكی یەدەك لە شوێنی دادەنێن".
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێم، ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا نزیكەی 3200 هاوڵاتی پارەی حەجی داوە و مامەڵە پێویستەكانی  تەواو كردووە، زیاتر لە هەزار هاوڵاتی تریش ماوە.
پشكی هەرێم بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە ئەمساڵدا 4450 كەسە و هەر حاجییەك بڕی 3650 دۆلاری لێ وەردەگیرێت.



PM:01:26:25/04/2017