میدیای پەكەكە: پارتی زانیاریی بە فرۆكەكانی توركیا داوە

بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان "پێشمەرگەیەكی پارتی خەڵكی زاخۆ، زانیاریی بە فرۆكەكانی توركیا گەیاندوە بۆ بۆردومانی شەنگال‌و خۆیشی لەو هێرشەدا كوژراوە".

ماڵپەڕِی فورات نیوز، سەر بە پەكەكە لەزاری سەرچاوەیەكی خۆیەوە دەڵێت: "پێشمەرگەیەكی پارتی كە خەڵكی زاخۆیە، زانیاریی‌و ناونیشانی بە فرۆكەكانی توركیا داوە بۆ بۆرودمانكردنی شەنگال‌و ئەو پێشمەرگەش بۆ خۆی لە هێرشەكەدا گیانی لەدەستداوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی گەلی كەرسێ و كۆمەڵگای ئێزیدیان لەشاخی شەنگال و رادیۆی چرا كە دەنگی ئێزیدیەكانە و لەگەلی شەلۆ باخچەی سەرۆك و ناوەندێكی ئێزیدیەكان لە نزیك سنونێی كردۆتە ئامانج.

هاوكات كاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمرۆ فڕۆكەكانی توركیا هێرشێكی فراوانیان كردۆتە سەر بارەگای فەرماندەكانی یەپەگە لە نزیك شاری دێرك و چیای قەرەچووخ لە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی ئاماری قوربانیانی ئەو بۆردومانەی بڵاو نەكردۆتەوە.



PM:02:46:25/04/2017