کێلنس خواردنی ژنەکەی هەولێر چارەنووسی مەلا عەلی کەڵەکە دیاری دەکات

لەسەر لێدوانەکانی مەلا عەلی کەڵەك ژنێک لە هەولێر بۆ ماوەی مانگێک رۆژانە کلێنس دەخوات و ئێستا باری تەندروستی خراپە لەهەولێر، وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ داداگاییکردنەوەی سەر ئەو مەلایە دەجوڵێنن.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری بەرپرس لەوەزارەتی ناوخۆ بە سپی راگەیاند" وەزارەتی تەندروستی ماوەیەک لەمەوبەر داوای یاسایی لەسەر چارەسەرە نازانستییەکانی عەلی کەڵەک لە دادگا تۆمار کردووەو کەیسەکە لەدادگایە، ئەوەی لە چوارچێوەی یاسادا بۆمان بکرێت، داوا دەجوڵێنین".

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە هەموو ناوەندە زانستییەکانی کوردستان ئەو چارەسەرانەی مەلا عەلی کەڵەک بە نازانستی ناوزەد دەکەن، هەربۆیە پێویستە داواکاری گشتی و دادگاکان بەدەم ئەم پرسەوە بچن و " خەڵکی کوردستان لەم پرسە نازانستی و خورافیە رزگار بکەن، کە کاریگەری لەسەر باری تەندروستی خەڵک هەیەو بۆتە مایەی بڵاوکردنەوەی خورافات لە کوردستاندا".
 
چەند جارێک مەلا عەلی كەڵەك لەمیدیاکان و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، كلێنسی وەك چارەسەری كێش دابەزاندن خستۆتەڕوو، ژنێك لە شاری هەولێر ماوەی مانگێک بەهۆی خواردنی كلێنسەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا و بڕیارە نەشتەرگەری بۆ بكرێت.



AM:09:24:27/04/2017