پێشكەشكارەكەی KNN: ئەیانەوێ بمدەن بە شوو

هەودا ئەحمەد، خانمە پێشكەشكاری دیاری كەی ئێن ئێن لە نوێترین گرتە ڤیدیۆیدا لاسای زنجیرە كارتۆنیەك دەكاتەوە.
هەودا ئەحمەد، خانمە پێشكەشكاری دیاری كەی ئێن ئێن لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لەگەڵ بێژەری دیاری كەناڵەكە هێرش سەنگەری دەردەكەوێت.
لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا كە لە هەژماری تایبەتی هێرش سەنگەری لە ئینستاگرام بڵاوكراوەتەوە هەردوو بێژەر لاسایی زنجیرە كارتۆنیەك دەكەنەوە و تیایدا هێرش دەپرسێت كچە جوانەكە بۆچی دەگریت؟، لە وەڵامدا هەودا دەڵێت "چونكە ئەیانەوێ بمدەن بەشوو".
هەودا ئەحمەد كە یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكان و دەستپێكی كاری ڕاگەیاندنی پێشكەشكاری بەرنامەی منداڵان بوو لە ئازادی و دواتر چووە كەناڵی كوردسات و دوای چەند ساڵێك دووركەوتنەوەش لە كاری ڕاگەیاندن، لە ئێستادا لەكەناڵی (KNN) پرۆگرامێك پێشكەش دەكات.
هێرش سەنگەری، پێشتر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی بووە و لە ئێستادا لە كەناڵی كەی ئێن ئێن پێشكەشكاری بەرنامەی خۆرنشینە.



PM:02:30:27/04/2017