سبەی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

دوای کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیارە سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە.


قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەدا نەخشە رێگای حزبەکەیان و ئەنجامی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی و گۆڕان تاوتوێ دەکەن.

سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ناوبراو ڕایگەیاندووە هەموو پرسە سیاسییەکانی هەرێم و قەیرانی دارایی تاوتوێ دەکرێن و، جەختیشدەکەنەوە لەسەر ئەنجامدانی سەرجەم دانیشتنەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەکاتی خۆیدا.


ئەوەش دوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی ڕابردوودا مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە، بەڵام دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکرا.



PM:09:49:28/04/2017