هێزەکانی ئێران ١٠ ئەسپی کاسبکارانی کوردیان کوشت

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی حکومەت ١٠ سەر ئەسپی کاسبکارانی شاری پیرانشاریان کوشت.

ئاژانسی هەواڵی کوردپا کە هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووماڵ دەکات بڵاویکردووە "هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، پاش بۆسەنانەوە لە سەر ڕێگای کاروانی کاسبکاران، زیاتر لە ١٠ سەر ئەسبی کاسبکارانیان کوشت".

بە گوێرەی هەواڵی ئەو میدیایە هێزەکانی ئێران لە ناوچەی سێ چۆمانی شاری پیرانشار بۆسەیان بۆ ئەو کاسبکارانە ناوەتەوە و ١٠ ئەسپیان کوشتووە.



PM:10:11:28/04/2017