خشتەی نوێی دابەشکردنی موچەی مانگی سێ راگەیەنرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم مووچەی مانگی سێ ی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی راگەیاند، هاوکات مووچەی مانگی دووی خانەنشینانی پێشمەرگەو مەدەنیشی راگەیاند.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەینێت:- مووچەی خانەنشینان و سەرجەم وەزارەتەكان و شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كەم ئەندامان دابەش دەكرێت

1-ڕۆژانی یەك شەممە و دوو شەممە بەرواری  7-8/5/2017 مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

2-ڕۆژانی سێ‌ شەممە و چوار شەممە بەرواری 9-10/5/2017، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

3-ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 11/5/2017، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

4-ڕۆژی یەك شەممە و دوو شەممە بەرواری 14-15/5/2017، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

5- ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 16/5/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.

6- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 17-18/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن
- ئەنجومەنی ئاسایش 

7- ڕۆژی  یەك شەممە بەرواری 21/5/2017، مووچەی مانگی  3ی ساڵی 2017 ی و دەزگای گشتی ئاسایش و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

8- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 22/5/2017، مووچەی مانگی  3ی ساڵی 2017 ی پەروەردەكانی (دەرەوەی شارەكان) دابەش دەكرێت.

9-ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 23/5/2017، مووچەی مانگی  3ی ساڵی 2017 ی پەروەردەكانی (سەنتەری شارەكان) دابەش دەكرێت.

10- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 24-25/5/2017، مووچەی مانگی 3 ی ساڵی 2017 ی وەزارەتی ناوخۆ  و دەزگای مین دابەش دەكرێت.

11- ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 28/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
١٢- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 29/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ‌ كردن
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی پلان دانان 
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- دیوانی چاودێری دارایی
- دەستەی مافی مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

13- ڕۆژی سێ‌ شەممە بەرواری 30/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
 - وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

14- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 31/5/2017، مووچەی مانگی 3ی ساڵی 2017 ی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی داد
-ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران



PM:03:28:30/04/2017