پێشكەشكارە شۆخەكەی كوردستان24: كوردستان پێویستی بەدكتۆری جوانكارییە!

ئارینا حەمید، خانمە پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان ٢٤ وێنەیەکی سڵفی بڵاودەكاتەوە لەكلینیكی دكتۆرێكی جوانكاری‌و كارەكانی بە "تایبەت" وەسف دەكات.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئارینا نوسیویەتی " لە کلینیکی دوکتۆر هێمن، یەکێک لە باشترین دوکتۆرەکانی کوردستان بۆ قژ و پێست و جوانکاریەکانی روخسار، هەرچەنە کارەکانی زۆر تایبەتن، بەڵام هیوای کاری جوانتر، کوردستان پێویستی بە دوکتۆری وەکوو ئێوەیە".

ئارینا پێشتر وەک بێژەری هەواڵی وەرزش لە هەردوو کەناڵی ڕووداو و گەلی کوردستان کاری کردووە و ئێستاش بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان 24ە و لەگەڵ کۆمار نادری بێژەر هاوسەرگیری کردووە.





PM:03:34:30/04/2017