وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە درێژکردنەوە وادەی وەرگرتنی پارە لەو کەسانەی ناویان بۆ حەج هاتۆتەوە و دوا وادەش ڕادەگەیەنێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ یەکشەمە 30ی نیسان ئاشکرایکرد وادەی وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو درێژكرایه‌وه و ڕایگەیاند "ڕۆژی پێنج شەممە 4ی ئایار دوا واده‌یه بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی حاجییان و تا ئه‌و به‌رواره هه‌ر كه‌سێك پاره ته‌سلیم نه‌كات، مافی جێبەجێکردنی فەریزەی حەجی نامێنێت".
تا ئێستا له‌كۆی 4360 كه‌س، 320 كه‌س پاره‌یان نه‌داوه. وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕی 3 هه‌زار و 650 دۆلار له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێت كه ئه‌مساڵ به‌نیازی حه‌جكردنن، جارێكیش واده‌كه‌ی درێژ كرده‌وه.