لە زۆربەی شارەكانی هەرێم خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان كرێكاران و چالاكوانان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و چەند داواكاریەكیان پێشكەشكرد.
ئەمڕۆ 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكارانە و لە زۆربەی شارەكانی هەرێم خۆپیشاندان دەستی پێكرد و لە شاری سلێمانی خۆپیشاندانی كرێكاران لەبەردەم باخی گشتی بەڕێوەدەچێت و كرێكاران داوای مافەكانی خۆیان دەكەن.
هەروەها  لە شاری كەركووك لە ناوچەی مەجیدییە كرێكاران و 11 رێكخراو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و یاداشتێكی 17 خاڵ دەخەنەڕوو بۆ باشتركردنی ژیانی كرێكاران.
هەر لەمڕۆدا بە بەشداری كرێكاران سێ مەراسیمی جیاواز لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچن و خەڵات بەسەر كرێكارانی ماندوونەناس دابەش دەكرێت.
بەپێی ئامارەكانی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان لە ساڵی 2016 لە باشووری كوردستان 81 هەزار و 565 كرێكاری بیانی و ناوخۆیی لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك كار دەكەن .
بەپێی بەڵگە مێژووییەكان، دیاركردنی 1ی ئایار وەك رۆژێكی تایبەت بە كرێكاران دەگەڕێتەوە بۆ خۆپیشاندانەكەی 4ی ئایاری1886ی كرێكاران كە بۆ كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردن بۆ 8 كاتژمێر لە شیكاگۆ لە ئەمریكا ئەنجامدرا و لەو خۆپیشاندانەدا تەقینەوەیەك روویداو ژمارەیەك كرێكار گیانیان لە دەستداو ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
لە ساڵی1991وە 1ی ئایار وەك رۆژی كرێكارانی جیهان لەلایەن كۆنگرەی نێودەوڵەتی دووەم دیاركراو ساڵانە یادی ئەو رۆژە وەك رۆژی جیهان كرێكاران دەكرێتەوە.



PM:12:20:01/05/2017