پاش "شۆفیری ژنان" فەتوا لەسەر "گۆرانی‌و مۆسیقا" دەدرێت

پاش بڵابوونەوەی كتێبێك لەسەر "ناشەرعی"بوونی شۆفیری ژنان، كتێبێكی دیكەی ئاینی لە سەر "زیانەكانی مۆسیقا‌و گۆرانی بڵاودەبێتەوە.

كتێبەكە لەلایەن كەسێك بە ناوی مامۆستا ئەبوبەكر ئەحمەد نوسراوە‌و بۆ سێ جاریش چاپكراوەتەوە.

لەمبارەیەوە گۆران هەڵەبجەیی، هەڵسوڕاوی مەدەنی لە وتارێكدا دەنوسێت " دەپرسم ئایا وەزارەتی ڕۆشنبیری ئاگاداری بلاو کردنەوەو چاپکردنیەتی  ؟ گەر وەڵام بەڵێیە ئەوە  کارەساتە ،خۆ گەر ئاگایان لێی نیە و لەدەرەوەی وەزارەت چاپکراوە، ئەوەشیان هەر کارەساتە.

جگە لە سعودیەو کوردستانی بێ خاوەن و بێ یاسا ،لە هیچ شوێنێکی ئەم  جیهاندا بەم شیوەیە و وا بە ئاشکرا ،هەوڵی قەدەغەکردنی خۆشیەکانی ژیان نەدراوە.

ئاخر ناکرێت و ڕەوانیە ئەم ئەقڵیتە دواکەوتووە  مداخەلەی هەموو کایەکانی ژیانمان بکات و خۆی بسەپێنێت ".

وردەكاریی كتێبەكە لە وتارەكەی گۆران هەڵەبجەیی بخوێنەرەوە.



PM:03:09:02/05/2017