هونەرمەند و میوزیک ژەنێکی بەناوبانگی ئەمریکی کۆچی دوایی کرد.
میدیا ئەمەریکیەکان بڵاویان کردەوە برووس ھامپتۆن، میوزیکژەن و گۆرانیبێژ، لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەڕێوەبەری کارەکانی برووس، ھەواڵی کۆچی دواییکردنی ئەو ھونەرمەندەی پشتڕاست کردووەتەوە و لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە دوێنێ سێشەممە 2/5/2017، برووس لە نەخۆشخانەیەکی ئەمەریکا، گیانی لەدەست داوە.
برووس 30کە خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیییە لە ویلایەتی تێنیسیی ئەمەریکا لەدایک بووە، چەندین کۆنسێرتی لە ویلایەتە جیاوازەکانی ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپاش ئەنجام داوە.