بە ڤیدیۆ.. لەکاتی دەستگیرکردنی مەلا عەلی کەڵەکدا سووربوونی خۆی لەسەر کارەی رادەگەیەنێت

لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی پیاوی ئاینی مەلا عەلی کەڵەک لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت، لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا ناوبراو جەخت لەسەر بەردەوامی ئەو شێوە چارەسەرە دەکاتەوە کە تا ئێستا پەیڕەوی کردووە.

شەوی رابردوو مەلا عەلی کەڵەک لەشارۆچکەی کەڵەک لە هەولێر دەستگیرکرا لە ڤیدیۆیەکدا کە هەوادارانی بلآویان کردۆتەوە، دەلێت "سوورم لەسەر کارەکەی خۆم و عیلاج کردنم وحکومی خوا دەگەڕێتەوە".

هەودارانی کە چواردەوریان گرتووە دەڵێن" هەموومان لەگەڵتین".

مەلا عەلی کەڵەک چەند ساڵێکە دەستی کردووە بە چارەسەری نەخۆش و بە شێوازێکی خۆی کە ناوەندی تەندروستی و زانستی هەرێم بە " خوارافاتی" ناوزەد دەکەن. 




AM:10:44:03/05/2017