هەستی پیاوێك چۆنە كاتێك خیانەتی لێدەكرێت

هەمیشە و بەگشتی باس لە خیانەتی پیاوان بەرامبەر هاوسەرەكانیان دەكرێت، بەڵام خیانەت تەنها یەك ڕەگەزدا نیە و پیاوانیش ڕووبەڕووی خیانەتی هاوسەرگیری دەبنەوە.

پرسیارەكە ئەوەیە ئایا زانیوتە هەستی پیاو چۆنە كاتێك لەلایەن ژنەكەیەوە خیانەتی لێدەكرێت؟

كاتێك پیاوێك خیانەتی لێدەكرێت خۆی دەخواتەوە و هەست بە نائارامی و ئازاری ویژدان دەكات بەتایبەت ئەگەر بەرامبەرەكەی یان هاوسەرەكەی خۆشبوێ لەو نێوەندەدا دەمێنێتە و نازانێت چی بكات، كۆتایی بە پەیوەندیەكەی بهێنێت یان بەردەوام بێت؟

جۆرێكیتر لە پیاوان ئەوانەن كە زۆر توڕەن، ئەمانە بیر لەوە دەكەنەوە كە بووەتە هۆكاری خیانەتكردن، لە بیری خۆیاندا دەپرسن ئایا هۆكاری خیانەتەكە چیە؟ ئەم جۆرە مرۆڤانە كە زیاد لە پێویست توڕەن و ڕەنگە باش نەتوانن زاڵبن بەسەر ئەو هەستەیاندا و تەواو بێ هیوا دەبن، سەریان لێدەشێوێت".

خیانەت تەواو كاردەكاتە سەر ئەم جۆرە پیاوانە ڕەنگە هەرگیز ئامادەش نەبێت گوێ بۆ خانمەكەی ڕابگرێت و هیچ بەهانەیەك قبوڵ ناكات و دەكرێت كاردانەوەی زۆر خراپیشی هەبێت.

هەربۆیە گرنگە پێش ئەنجامدانی هەر كارێك خۆت بخەیتە شوێنی كەسی بەرامبەر، بەم جۆرە ویژدانت ڕێگات لێدەگرێت و هیچ ڕەفتارێك ناكەیت كە هاوسەرگیری بەرەو شكست بەرێت.



PM:02:47:04/05/2017