وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی به‌رنامه‌یه‌كه بۆ پێداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی نیسان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕای گه‌یاند :" تا ئیستا بڕیاری كاتی پیداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، نه‌دراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی دیاریكردنی شێواز و ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌یه".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا دزەیی دەڵێت " هه‌ركات به‌رنامه‌ی خۆیان ئاماده كرد، ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، ئه‌و كات رێژه‌ی پێداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی مووچه دیاری ده‌كرێت".
رۆژی ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ووه‌زیرانی ھه‌رێمی كورستان بڕیاری له پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دا، كه پاشه‌كه‌وتكردنه‌كه له ١٥% ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو ٧٥%.