سپی - هەولێر
وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ئەگەرچی وادەیەکی دیاریکراو بۆ
پێداچوونەوەی موچە دیاری نەکراوە بەڵام هەرکاتێک وەزارەتی دارایی كاره‌كان ته‌واوبكرێت و داهاتى حكومه‌ت زیادبكات، ده‌ستكاریه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
سه‌فین دزه‌یى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە
لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند "له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى دیراسه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى پاشه‌كه‌وتى
مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و دواتر بۆ په‌سه‌ندكردنى ره‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى
ده‌كات".
هەروەها وتیشی "به‌هۆى سه‌رقاڵى كاركردن و ته‌واونه‌بوونى
سیسته‌مى بایۆمه‌ترى مووچه، تائێستا هیچ كاتێكى دیاریكراو ده‌ستنیشان نه‌كراوه،
به‌ڵكو هه‌ركاتێك كاره‌كان ته‌واوبكرێت و داهاتى حكومه‌ت زیادبكات، ده‌ستكاریه‌كه
راده‌گه‌یه‌ندرێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە پێشتر ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی
ڕایگەیاندبوو کە لە مانگی سێ‌دا پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت.