خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی KNN جیاواز دەرکەوت

سپی - سلێمانی


شۆخان کەریم پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت کچە گوندییەکم.


شۆخان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "لە رابردودا ژیانی سادەی گوند ژیاوم، بەشانەکانم روژانە چەندین جار ئاوم بۆ بەرزترین شوێنی گوند و بو ماڵەکەمان بردووە، لەگەڵ کچەکان بە ناز و لەنجەوە دەروشتین بو کانی و کاری سەختی روژانەی کچە گوندیەکانم وەک خوی تاقیکردوتەوە، بەیانیان لەگەڵ کچانی گوند بە تراکتۆر دەروشتین بو بامێی و ترۆزی و کاڵەک چنین".


هەروەها دەڵێت "کچە گوندییەکم تاموو چێژو سەختی ژیانی ساڵانی سەرەتای نەوەدەکانم تا ئەم ساتە هەڵگرتووە هەرچەندە کۆڵم بارێک خەمە بەڵام هێزی ژیانکردن و خوشەویستی و تەحەدا لە مندا هەمیشە زیندووە، ئەمرو وێنەی گەشتێکی خێزانی بە تراکتور، پەیامم ئەوەیە، مەرج نیە تەنها هۆکاری گەورە دڵخوشمان بکەن، زورجار گەورەترین خوشی و چێژ لە شتە سادەکاندایە، من کچە گوندییەکم روزگارێک ئەوە وێنەی ژیانی راستەقینەم بووە"



PM:02:35:06/05/2017