شاجوانی زانکۆکانی سلێمانی هەڵبژێردرا

سپی - سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بۆ یەکەمجار شاجوانی زانکۆکان لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی هەڵبژێردرا.

لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی بە بەشداری چوار کچ کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی زانکۆکەی خۆی دەکرد، بۆ یەکەمجار کچێک وەک شاجوانی زانکۆکانی سلێمانی هەڵبژێردرا.

لەو مەراسیمەدا شنروێ سالم کە خوێندکاری بەشی بازرگانی سلێمانییە وەک شاجوان دیاریکرا و دوای هەڵبژاردنیشی ڕایگەیاند "زۆر خۆشحالم ئەمشەو لەلایەن ئەو لیژنە پسپۆرەوە وەک شاجوان هەڵبژێردرام و توانیم ببم بە شاجوانی زانکۆی سلێمانی، پاش بەدەستهێنای ئەم نازناوە دەمەوێت خزمەتبکەم، یەکێک لەو پرۆژانەی دوایی مەراسیمە کە دەستیپیدەکەم کار کردنە بۆ ئەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان خەریکی ساوڵ و ئیشاوکارن بۆ ئەوەی دەست بە خوێندن بکەنەوە".

شاجوان لە لایەن لیژنەکەیەوە هەڵبژێردرا کە پێکهاتبوو لە هونەرمەند شوان عەتوف و شجوانی کوردستان، ژالیا سیروان و خانمە هونەرمەند کۆمسای.



PM:11:45:06/05/2017