وێنە.. "بڕوانامە ئەوروپیەکەی" مەلا عەلی کەڵەک ئاشکرا بوو

مەلا عەلی کەڵەک چەندجارێک ئاماژەی بەوەداوە کە لە وڵاتانی ئەوروپا لەسەر داهێنانەکانی بڕوانامەیان پێداوە و ڕێزی لێگیراوە بۆ ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەری نەخۆشییەكان دەدات، بەڵام دەركەوت بڕوانامەكەی هەڵەیە.

لە یەکێک لەو پۆستەرانەدا کەبە قسەی مەلا عەلی کەڵەک بڕوانامەیە و لە ئەوروپا پێی دراوە و لەبەر گرنگیەکەی لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا لە تەنیشت خۆیەوە دایناوە دەرکەوتووە کە تەنها پۆستەرێکی بەخێرهاتنە.

بە وتەی سیامەند خەلیل بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ئەو پۆستەرە بە زمانی ئەڵمانی نەمسایی لێی نوسراوە "welcome to Austria - بەخێربێیت بۆ نەمسا - مەلا عەلی کوردی.

ئەم پۆستەرەش کە مەلا عەلی کەڵەک بە بڕوانامە ناوی دەبات لە فڕۆکەخانەکان بەکاردێت کاتێک چاوەڕوانی کەسێک دەکەیت و کەسەکە ناناسیت، هەربۆیە ئەوە بەدەستەوە دەگریت بۆ ئەوەی بیدۆزیتەوە.



PM:01:27:07/05/2017