یه‌كێتی: ئامادەكاریمان نەكردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا یه‌كێتی هیچ ئاماده‌كارییه‌كی نه‌كردوه تا پۆستی پارێزگاری سلێمانی وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌و پۆسته له‌ئێستادا ئیستیحقاقی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
له‌تیف شێخ عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكات لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی 1ی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای حیزبەكەی راگه‌یاند: به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، پێویسته له‌م كاته‌دا پۆستی پارێزگاری سلێمانی له لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت، بۆیه له‌كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاخۆ ئه‌وان وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌سێكی دیكه له‌جێی سه‌ردار قادر داده‌نێنت یان هه‌ر ئاماده‌نین ئه‌و پۆسته وه‌ربگرنه‌وه، ئه‌وسا به‌پێی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كێتی بڕیار ده‌دات كه پۆستی پارێزگاری سلێمانی وه‌ربگرێت یاخود نا.
وتیشی: له‌ئێستادا یه‌كێتی هیچ ئاماده‌كاری نه‌كردوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و له ئه‌گه‌ری هه‌ر پێشهاتێكیش یه‌كێتی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە یەكێتی‌و گۆڕان كۆببنەوە.
PM:03:38:07/05/2017